یاریی کۆتایی مۆندیال بەلاشە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
تۆڕی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی بی ئین سپۆرتسی قه‌ته‌ڕی ئاشكرای كرد، یاریی كۆتایی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ به خۆڕایی په‌خش ده‌كات و له‌سه‌ر یوتیوبیش بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ماڵپەڕی beIN SPORTS رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه لە رێگەی کەناڵی کراوەی خۆیەوە پەخشی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022ی نێوان ئەرجەنتین و فه‌ڕەنسا ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاشكرایان كرد، جگه له یارییەکە، رووماڵکردنی بەردەوام بە درێژایی رۆژەکە، لە کەناڵی فەرمی “beIN” لە یوتیوب په‌خش ده‌كرێت.
تۆڕەکە پشتڕاستی کردەوە، پەخشکردنی یارییەکە لە کەناڵی کراوەی “beIN Sports” لە چوارچێوەی پابەندبوونی گرووپی كه‌ناڵه‌كاندایە بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردنی بینەران لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە پاڵەوانیه‌تییەكه‌دا، کە یەکەم پاڵەوانیه‌تییە لەم ئاسته‌دا له وڵاتێكی عه‌ره‌بی بێته ئه‌نجامدان.
تۆڕی كه‌ناڵه‌كانی beIN Sports خاوه‌نی مافی فه‌رمیی په‌خشی یارییه‌كانی مۆندیاله لە 24 وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لە ماوەی مانگی رابردووش‌دا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەهێزکردنی پێگەی وڵاتی قەتەڕ و تیشک خستنە سەر پاڵەوانیه‌تییەكه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کەناڵەکانی تۆڕەکە ئاشكرایان كردووه، زیاتر لە 5 ملیار بینەریان بۆ یارییه‌كانی مۆندیال هه‌بووه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له بینه‌ری یارییه‌كانی تۆپی پێ.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 6:00ی ئێواره، یاریی کۆتایی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ لە نێوان هه‌ردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.