دیمه‌نێكی كاتى سوێند خواردنه‌كه كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.... وێنه: ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێم
45 دادوه‌ر و 15 ئه‌ندامی داواكاری گشتیی سوێندى یاساییان خوارد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و داواكارى گشتى نوێ له هه‌رێمی كوردستان، سوێندی یاساییان خوارد، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریش ده‌ڵێت “قۆناغێكى گرنگ ده‌ستپیده‌كه‌ن”.
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى بڵاویكرده‌وه، به‌شێك له‌وانه‌ى سوێندى یاساییان خوارد ده‌رچووی خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری بوون، كه ژماره‌یان 45 ده‌رچووه‌و 15 كه‌سیش ئه‌ندامى داواكاری گشتى بوون و له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، رێوره‌سمی سوێندخواردنه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌چوو.
دادوه‌ر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه ئه‌وانه‌ى سوێندیان خوارد، ده‌ستپێكی قۆناغێكی گرنگی نوێ له ژیانیاندا ده‌ستپێده‌كات و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان كه ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی یاسا و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌رییه.
وتیشی “كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی كاری دادگاكان جێبه‌جێكردنی یاساكان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه بۆ خاوه‌ن ماف، بۆیه ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی قورس و به‌رپرسیارێتیه‌كی هه‌ستیاره و پێویسته ته‌نیا هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه بده‌ن”.