هەواڵ
لەبارەی بۆردوومانی ناوچەکەیان قایمقامی پێنجوێن روونکردنەوە دەدات
964+
فەهمی نەبی
دژ تیرۆری کوردستان رایگەیاندووە ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 1:30ی دوای نیوەڕۆ لە گوندی زەنگیدەر لە ناحیەی گەرمک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێڵێکی چەکدارانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج و سێ چەکدار کوژراون.
964 پەیوەندیکرد بە زانا عەبدولرەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن دەڵێت، “هەر بۆردوومانێک هەبێت دەزگای ئاسایشی ناوچەکە یەکەمجار راپۆرت بە ئێمە دەدات، بەڵام هیچ راپۆرت یان زانیارییەک نەدراوە کە بۆردوومان لە ناوچەکەمان هەبوبێت”.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەش دەڵێت، تا دوای نیوەڕۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی گەرمک قسەمکردووە، هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە باس نەکردووە.