ئەمریکا گەرماوێکی هەولێر نۆژەن دەکاتەوە

+964

فەهمی نەبی -هەولێر

حکومەتی ئەمریکا، ٩٥٠ هەزار دۆلاری بەخشیوە بۆ نۆژەنکردنەوەی گەرماوی گشتی لەسەر قەڵای هەولێر.

لاپەڕەی فەرمی كونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بەخشینە دارايیەکانی حکومەتی ئەمریکا، ٩٥٠ هەزار دۆلاریان بەخشیوە بۆ نۆژەنکردنەوەی گەرماوێک لەسەر قەڵای هەولێر، ئەوان پێیان وایە “نۆژەنکردنەوەی ئەم ناوەندە کەلەپوريیە گرنگە”.

تەمەنی گەرماوەکە، ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ ساڵ دەبێت

بەپێی سەرچاوە مێژوويیەکان، تەمەنی گەرماوەکە، ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ ساڵ دەبێت.

قەڵای هەولێر، ساڵی ٢٠١٤ ناوی خراوەتەوە لیستی شوێنەوارە کەلەپورییەکانی جیهان، لە نیسانی ٢٠٢٠، ئاژانسی ناسای ئەمریکا رایگەیاند، قەڵای هەولێر کۆنترین شوێنی نیشتەجێییە، کە ژیانی تێدا بووبێت.