رۆژانە بە لای کەم 50 تۆن
خه‌ریكه زبڵ و خاشاك سیته‌ك داده‌پۆشێت
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانی
ئێستا رۆژانه خۆڵ و خاشاكێكی زۆر له رێگای ناحیه‌ی سیته‌ك فڕێده‌ده‌رێت، كه ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی پیس كردووه و سیمایه‌كی ناشیرینی دروست كردووه، له كاتێكدا ناحیه‌كه وه‌ك شوێنێكی گه‌شتیاری ده‌ناسرێت.
فه‌رهاد ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیته‌ك ده‌ڵێت، سنووره‌كه زۆر فراوان بووه و ژماره‌یه‌كی زۆری باخ و ڤێلا له سنووره‌كه‌دا هه‌ن، كه له ئاستی توانای خزمه‌تگوزاری به‌رده‌ستی ئه‌واندا زۆر زیاتره.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك له سنووره‌كه‌یان، بۆ ناهۆشیاریی هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه خۆڵ و زبَله‌كانیان له‌سه‌ر رێگادا فڕێ ده‌ده‌ن.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا