90%ـى ئاوه‌كه‌ى كه‌مبووته‌وه‌

دەریاچەی حەمرین چاوه‌ڕێی ره‌حمه‌تى باران دەکات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌عدییه‌ ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێین بارانى داهاتوو ده‌ریاچه‌ى حه‌مرین زیندوو بكاته‌وه‌، چونكه‌ به‌ره‌و وشكبوونێكی ته‌واو ده‌چێت و پارێزگاى دیاله‌ش چاوى له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌یه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ساڵانه‌ كه‌ ئێران له‌ سنووره‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌وه‌، ئاو بۆ هه‌شت له‌ به‌نداوه‌كانى گلده‌داته‌وه‌ دەریاچەی حەمرین به‌ره‌و وشكبوون ده‌چێت، به‌شێكی دیكه‌ى وشكبوونه‌كه‌شی بۆ دیارده‌ى وشكه‌ساڵى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌.

دەریاچەكه‌، توانای گلدانه‌وه‌ى زیاتر لە دوو ملیار و 400 ملیۆن مەتر سێجا ئاو هەیە و بووه‌ته‌ سەرچاوەی سه‌ره‌كى ئاوی پارێزگای دیالە.

ئەحمەد سامر زەرکۆشی، بەرێوەبەری ناحیه‌ی سەعدییە، بۆ 964 باس له‌وه‌ده‌كات، دەریاچەی حەمرین له‌ دۆخى سه‌ختى بێ ئاوى دایه‌ و بە به‌ره‌و وشكبوونه‌وه‌ى ته‌واو ده‌چێت.

وتیشی “90%ـی ئاوەکەی لەدەستداوە و رووبەرەکەشی بە رێژەی 70% کەمیکردووە”.

به ‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌، ده‌ریاچه‌كه‌ کۆگای ستراتیژی ئاوە لە سنووره‌كه‌یاندا و هێڵی سەرەکی ئاوی پێنج رووباری سەرەکیە لەسەر ئاستی پارێزگاى دیاله‌.

روونیكرده‌وه‌، چاوه‌ڕێى بارانى زستانى داهاتوو ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دەریاچەکە زیندوو ببێته‌وه‌، چونكه‌ ده‌ڵێت “به‌پێی پێشبینییەکانی کەشناسی زستانى داهاتوو به‌رێژه‌یه‌كى زۆر باراناوی دەبێت”.

پردێکی نوێ لەسەر رووباری حەمرین دروست دەکرێت

پردێکی نوێ لەسەر رووباری حەمرین دروست دەکرێت