“گەڕاو”ـەکانی هەرێم دەکرێن بە سەرچاوەی گەشتیاری
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزار لە چوارچیوەی پلانی گەشتیاریی تەندروستیدا لە بەرنامەیدایە ئاوە کانزاییەکانی هەرێم، کە بە گەڕاوەکان دەناسرێن بکاتە سەرچاوەیەکی گەشتیاری.
دەستەکە لە پلانیدایە پەرە بە گەشتیاری تەندروستی بدات لە هەرێم و سەرنجی هاوڵاتیانی عێراق و دەرەوەی عێراق بۆ ئەو کەرتە رابکێشێت.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە 964ـی راگەیاند، ئێستا هاوڵاتییەکی زۆری پارێزگاکانی عێراق بۆ جوانکاری و بواری تەندروستی دێنە هەرێم و دەیانەوێت ئەو کەرتە گەشە پێبدەن.
وتیشی، “بۆ نموونە هاوڵاتیانی ئەوروپی دێنە تورکیا ددانیان چاک دەکەن، ئێمەش دەمانەوێت لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندا سەرنجی هاوڵاتیان عێراق و دەرەوە رابکێشین و بێنە هەرێم کاری چارەسەرییەکەیان بکەن یان جوانکارییەکەیان”.