دوو کارمەندی بەرگری شارستانی بریندار بوون

964+

کاروان ساڵحی

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دووکارمەندی بەرگری شارستانی کەرکوک بریندار بوون.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی گۆرینی شەفتی کارمەندانی بەرگری شارستانی کەرکوک و دیالە لە رووداوێکی هاتو چۆدا دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک بریندار بوون.

نەقیب قەیس عەبدولرەزاق بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی شارستانی کەرکوک بە 964ـی وت، لە کاتی گۆڕینی شەفتی پاڵپشتی لەگەڵ بەرگری شارستانی دیالە و لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک قەزای خاڵس لە نێوان ئۆتۆمبێلی تانکەری بەرێوەبەرایەتیەکەمان و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دوو کارمەندمان بریندار بوون
و یەکێکیان شانی شکاوە.