لە سنووری کەرکوک

لە دوو رووداوی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆ و لە دوو شوێنی جیاواز لە کەرکوک وپردێ سێ کەس گیانی لەدەستدا چواری دیکەش بریندار بوون و سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 7.9.2024 ئۆتۆمبێلێک گەنجێک دەکات بە ژێرەوە و دەست بەجێ گیان لەدەستدەدات، لە گەڕەکی شۆراویش بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل دوو کەس گیان لە دەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون.

عەلی کەمال شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکەی پردێ بە 964ـی وت، لەسەر رێگای کەرکوک بۆ ناحیەی پردێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا رەنگی رەش گەنجێک دەکات بە ژێرەوە دەست بەجێ گیان لە دەستدەدات و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوێکی هاتو چۆوە لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل لە گەڕەکی شۆراو دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون، سەرجەم ئەو کەسانەشی کە لەو دوو رووداوە گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەرکوک

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە رێگای کەرکوک بۆ بەغدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گی...

لە رێگای کەرکوک بۆ بەغدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا