خاڵەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمە
964 دەقی نامەیەکی وەزیری نەوتی تورکیا بۆ وەزیری نەوتی عێراق بڵاودەکاتەوە
964+
تۆڕی 964 کۆپیەکی ئەو نامەیەی دەستکەوتووە کە وەزیری نەوتی تورکیا بۆ هاوتا عێراقیەکەی ناردووە، تیایدا وردەکاری ئەو زیانانەی داوەتە بەغدا کە بەر بۆری نەوتی عێراقی کەوتووە بۆ بەندەری جیهانی تورکی، لەوکاتەی بومەلەرزەکەی شوباتی ئەمساڵ روویدا، ئەو وەزیرە داوای مۆڵەتی کردووە تیمێک پشکنین بۆ ئەو بۆریە بکەن کە دەکەوێتە ناو خاکی عێراق، ئەم داواکارییە دوای ئەوە هات کە مانگی ئاداری ئەمساڵ نەوتی هەرێم وەستا.
لە دەقی نامەکە کە بەدەست 964 گەیشتووە مێژووی رۆژی 2ی ئابی لەسەرە و ئاراستەی وەزیری نەوتی عێراقی حەیان عەبدولغەنی کردووە، بەڵام سەردانی وەزیری نەوتی عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجامدراوە، وردەکاری نامەکە داواکاری (ئالب ئەرسەلان بەیرەقدار) لەخۆدەگرێت، کە پیشنیازی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەکات، ئەم نامە هەشت خاڵیە ئەو شەش خاڵە بەدرۆ دەخاتەوە کە بەم دواییە دزەی پێکرابوو، باسی وردەکاری نرخ و بڕی پارەی نوێی تێدا نەبوو بۆ گواستنەوەی نەوت، زیاتر جەخت لەسەر پابەندبوونی دەستپێکردنەوەی نەوت دەکاتەوە لەلایەن هەردوولا.