داوا ده‌كرێت مامۆستاى خۆبه‌خشى مزگه‌وته‌كان دابمه‌زرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت، داوایان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه ئه‌و مامۆستا خۆبه‌خشانه‌یان بۆ دابمه‌زرێنن، كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له مزگه‌وته‌كان ده‌وام ده‌كه‌ن.
ژماره‌ى ئه‌و مامۆستایانه 850 كه‌سه و له رۆژی 14.8.2023، له‌لایه‌ن یەکێتی زانایانه‌وه نووسراوێكیان بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ كراوه داواى دامه‌زراندنیان ده‌كه‌ن.
له‌نووسراوه‌كه داواكراوه ئه‌و مامۆستا خۆبه‌خشانه بكرێن به هەمیشەیی، یان بە گرێبەست دابمەزرێندرێن.
د. عەبدوڵا مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان،به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و مامۆستیانه‌یان ده‌ده‌ن و وتیشی ” لەگەڵ ئەنجوومەنی گشتی راژە دانیشتووین، ئینجا نووسراومان بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ناردووه.”
باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌وان كێشه‌ى كه‌مى میلاكیان بۆ دروست بووه، به‌ڵام ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌مان بۆ دابمه‌زرێندرێن كه ژمارەیان 852 كەسە كێشەی كەمی میلاك چارەسەر ده‌بێت.“