سەرۆکی یانەی هەولێر بۆ 964: چاومان لە جامی عێراقە

+964

شۆڕش عه‌بدوڵا

وه‌لید عاره‌ب سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ 964ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و تیپه‌كه‌یان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی یاریی كۆتایی جامی عێراق.

سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، نایانه‌وێت فشار له‌سه‌ر تیپه‌كه‌یان دروست بكرێت و به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی خۆیان بۆ یاریی كۆتایی ئاماده‌كردووه‌.

وتیشی، هه‌موو پاڵپشتییه‌ك بۆ تیپه‌كه‌ كراوه‌ و چاویان له‌وه‌یه‌ نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن.

یانەی هەولێر دوای بردنەوەی لە یانەی حدوود بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە یاریی پێش کۆتایی، بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا گەیشتە یاریی کۆتایی جامی عێراق، رۆژی شەممە کاژێر 08:00 لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکەدا، بەرامبەر یانەی قوە جەوییە یاریی دەکات.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا