ئەو کەسانەی تەقەیان لە محەمەد بامەندی کرد دەستگیرکران
964+
توانا نەقی
ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو تۆماتبارانەی کە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەیان لە ماڵی هونەرمەندی میللی محەمەد بامەندی کرد دەستگیرکران.
ئاسایش دەڵێت، تەقەکردنی ئەو کەسانە بووەتە هۆی گیانلەداستدانی ئەو هونەرمەندە میلییە.
دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، ئاسایش کەسی تەقەکەری بە ناوی( ش، م، ع) و دووبرای بە ناوی ( ر، م، ع و ح، م، ع) دەستگیرکراون و رووباڕووی یاسا کراونەتەوە.
دوێنێ شەو لە شاری هەولێر دوای دروستبوونی دەمەقاڵە لە نێوان محەمەد بامەندی هونەرموندی میللی و چەند کەسێک کەسێکیان تەقەی کردووە و بێ ئەوەی فیشەکی بەرکەوێت هونەرمەندە میللییەکە جەڵدە لێی دەدات و گیانیلەدەستدا.