رێکخراوی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان

ئەفسەری تایبەتی لێکۆڵینەوەی کەیسی تووندوتیژیان بۆ دادەندرێت

پێشەوا محەمەد

لە خولێکی سێ رۆژەدا ئەفسەر بۆ ئەو شوێنانە دەستنیشان کرا کە لە دەوروبەری سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندویژیان نییە.

خولەکە لە شاری سلێمانی رۆژی دووشەممە 24.7.2023 دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ چوارشەممە کۆتایی پێهاتووە.

خولەکە بە هاوکاری لەگەڵ رێکخراوی کۆمیسیاری بالای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران رێکخرابوو و ئەوانەی بەشداریان کردبوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بوون.

“هەر کەیسێک لە هەر شوێنێک هەبوایە راستەوخۆ دەهاتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە سلێمانی و ئەوەش بارقورسییەکی دروستکردبوو، ئێستا بەم هەنگاوە کەیسەکان لە شوێنی خۆیانەوە وەردەگیرێن و کاریان لەسەر دەکرێت”، ئەوە قسەی هێمن قادر، بەرپرسی سەنتەری راوێژکاری خێزانی سلێمانییە بۆ 964.