په‌تاته‌كه‌یان نافرۆشرێت 

له‌ عه‌لوه‌ى هه‌ولێر چه‌ند جوتیارێكى خه‌بات بێئومێدن 

964+
شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر

چه‌ند جوتیارێكى سنوورى قه‌زاى خه‌بات به‌رهه‌مه‌كانیان هێناوه‌ته‌ عه‌لوه‌ى هه‌ولێر، به‌ڵام به‌قسه‌ى خۆیان، به‌رهه‌مه‌كانیان كه‌ په‌تاته‌یه‌ نافرۆشرێت.

یه‌كێك له‌و جوتیارانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ تا به‌رهه‌مى ناوخۆ پێنه‌گات نرخه‌كه‌ى هه‌رزان نابێت.

وتیشی “بۆ هه‌ر تۆنێك په‌تاته‌ نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینار خه‌رجیمان كردووه‌، ئێستاش كه‌ نافرۆشرێت هه‌موویمان زه‌ره‌ره‌”.

ئه‌و جوتیاره‌ داواى كرد، حكومه‌ت قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن