بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

کاروان ساڵحی

توشبوویەکی تای خوێنبەربوون بەر لە گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکەی لە بەغدا لە نێو ماڵەکەی خۆی گیانی لە دەستدا.

ئەمڕۆ سێ شەممە 25.7.2023 ئەنجامی پشکنیکی تای خوێنبەربوونی هاوڵاتیەکی تەمەن 48 ساڵ لە تاقیگەی گشتی لە بەغدا گەڕایەە، بەر لە گەڕانەوەی ئەنجامەکەی کە هەڵگری نەخۆشییەکە بووە گیانی لەدەستدا.

دکتۆر زیاد خەڵەف، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە وەکالەت بە 964ـی ی وت، ئەو هاوڵاتیە دانیشتووی گەڕەکی قادسیەی دووە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا پشکنینی کردووە و نەخۆشخانەی جێ هێشتوە کەمێک لەمەوبەر ئەنجامەکەی گەڕایەوە دەرکەوت تووشی تای خوێنبەربون بووە.

وتیشی، دوێنی لە نێو ماڵەکەی خۆی گیانی لە دەستداوە، بە پێ ئامارێک تاکو ئێستا لە شاری کەرکوک حەوت کەس توشی تای خوێنبەربوون بووە و سێ لەو توشبوانەیش گیانیان لە دەستداوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی