ئێمباپێ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
“رێگه ناده‌ین پاریس غەدر له ئێمباپێ بكات”
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدۆڵا
ده‌سته‌ی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی فه‌ڕه‌نسا، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی روونی له یانه‌ی پاریس سانجێرمان كرد سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كیلیان ئێمباپێی یاریزانی یانه‌كه.
فیلیپ بیات، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی فه‌ڕه‌نسا بۆ كه‌ناڵی RMC سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت، یانه‌كان مافی خۆیانه تا كۆتایی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه، كه تا یه‌كی ئه‌یلول ده‌خایه‌نێت، چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام دوای ئه‌م كاته رێگه به یانه‌كان نادرێت به كه‌یفی خۆیان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی هونه‌ری و راهێنه‌ره‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاریزانان بكەن.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی پاریس سانجێرمان و ئێمباپێ، وتی، “ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان رێكنه‌كه‌وتن، پێویسته هه‌ردوولا رێزی رێكه‌وتنی نێوانیان بگرن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه رێگه به ئێمباپێ بدرێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقی خۆی بكات، ته‌نانه‌ت ده‌كرێت یانه‌كه ناچار بكرێت له یارییه‌كانیشدا به‌شداریی پێ بكات، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا سته‌م له یاریزانه‌كه ده‌كرێت”.
“سڕكردنی یاریزان له به‌شداریكردن له یارییه‌كان، پێچه‌وانه‌ی یاسای كاركردنه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ یاریزانێكی ئاسایی بێت، بۆی هه‌یه به هۆكاری هونه‌ری دووربخرێته‌وه، به‌ڵام ناكرێت باشترین یاریزانی جیهان به‌هۆی سزادانییه‌وه دووربخرێته‌وه”، فیلیپ بیات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی فه‌ڕه‌نسا وای وت.
پاریس سانجێرمان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمباپی هه‌یه، یاریزانه‌كه نایه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه، كه له هاوینی 2024 كۆتایی دێت، یانه‌كه‌شی فشاری خستووه‌ته‌سه‌ر، كه ئه‌م هاوینه یانه‌كه جێبهیڵێت، ئه‌گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانیشی لێكردووه ئه‌گه‌ر نه‌چێته ژێرباری داواكارییه‌كانی یانه‌كه‌ی.