هەولێر رۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵی هەیە و ریسایكڵینی نییە

964+
شیراز عەبدوڵا

هەولێر رۆژانە دوو هەزار تۆن زبڵ و خاشاکی لێ کۆدەکرێتەوە، بەڵام ئێستا هیچ کارگەیەکی  ریسایکلین لەو شارەدا نییە، زبڵەکەی دەگوازرێتەوە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە و لەوێ ژێرخاک دەکرێت .

زبڵەکەی هەولێر لە سنووری شەش شارەوانی و قەزا و ناحیەکانی هەولێر کۆدەکرێتەوە، زیاتر لە 15 ساڵە لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە ژێرخاک دەکرێت .

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە 964ـی وت،  ژێرخاککردنی زبڵ ، ئێستا و داهاتوو زیان و کاریگەریی خراپی دەبێت بۆ ژینگەی شارەکە ، بەڵام وەزارەتی شارەوانی پڕۆژە و پلانی هەیە بۆ دروستکردنی کارگەی ریسایکلین لە هەولێر، ئێستادا لە قۆناغی بەدواداچوونن بۆ دروستکردنی کارگەکە ”

پێشتر بڕیار بوو کارگەی ریسایکلین لە هەولێر بۆ جیاکردنەوەی زبڵ و خاشاک دروست بکرێت، بە وتەی بەرپرسانی پارێزگای هەولێر، قەیرانی دارایی یەکێک بوو لەو هۆکارانەی وایکرد پڕۆژەکە نەکرێت

شارەوانی هەولێر: لەمەودوا پاشماوەی باڵەخانەکان چارەسە...

شارەوانی هەولێر: لەمەودوا پاشماوەی باڵەخانەکان چارەسەر دەکەین

.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا