ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان. وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
وەزیری دارایی: داهاتی جاران نەماوە بۆ موچە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی 2013ـەوە حکومەتی عێراق گەمارۆی خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان، دەشڵێت، “ئومێدەوارین لەم ماوەیەدا ئەو گەمارۆیە نەمێنێت”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23.7.2023، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، چەند مانگێکە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم وەستاوە و داوای 100٪ـی داهاتی ناوخۆش دەکرێت.
“کە داهاتەکەی جارانی هەرێم نەما، ناتوانرێت موچە دابین بکرێت، لەمەودوا پرسیارەکان لە بارەی هاتنی موچەوە دەبێت ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت”، ئاوات شێخ جەناب وای وت.
لە بارەی مەرجەکانی بەغدا بۆ ناردنی پارە بۆ هەرێم، وەزیری دارایی وتی، “هیچ بیانویەک نەماوە کە لە ئێمەی بگرن، ئەو شتانەی کە لە ئێمە داوا دەکرێت پێم وانییە هیچی لای خۆیان جێبەجێ کرابێت، بەڵام لای ئێمەوە هەموو داواکارییەکان زۆر بە شەفافی ئامادەن بۆ جێبەجێکردن”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 22 رۆژ لە مانگی ته‌مووز تێپه‌ڕیوە، بەڵام هێشتا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی پێشتر دابەش نەکراوە، وه‌زاره‌تی دارایییش ده‌ڵێت ، لیستی موچه‌ی مانگی حوزه‌یران ئاماده‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن به‌غدا شایسته داراییه‌كان بخاته سه‌ر حیساب بانكیی هه‌رێم.