دیمەنەكەیان زۆر جوانە

فریای دارەكانی رێگەی هێڵانپێ كەون

964+
كوردستان ئەحمەد
دارەكانی رێگەی گوندی هێڵانپێ خەریكە وشك دەبن و دانیشتوانی گوندەكەش داوادەكەن هاوكارییان بكرێت لە پێدانی ئاو.

رێگەی گوندی هێڵانپێ نزیكەی حەوت ساڵە قیرتاوكراوە، ئەمبەر و ئەوبەری زەوی كشتوكاڵییە، زەویەكەی بەردەڵانە، بۆ داری توو زۆر باشە، چەند ساڵێك پێش ئێستا كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخشی گوندەكە لەمبەرو ئەوبەری جادەكە ژمارەیەكی زۆر دار توویان ناشت.

خاكەكەی بەردەڵان و وشكە

هەندێك لە دارەكان، سەوز بوون و هەندێكیشیان ئاژەڵ خواردنی، بەڵام دووبارە داری دیكە لە شوێنەكەیان سەوزكران، ئێستا گەیشتونەتە ئەوەی خۆیان بگرن و بەرگەی گەرما و سەرما و رەشەبا و كەم ئاوی بگرن.

لەبەر ئەوەی زەویەكەی بەردەڵانە، كەم نەمام تێیدا سەوزدەبێت، دارتووەكان ئەگەر هەفتەی جارێكیش ئاو بدرێن ئەمساڵیش دەژین و وشك نابن.

سەبەح بەح و دار توو و دار پەڵگی لێیە

كاراون بەكر، سەرپەرشتیاری دارەكانە، قسەی بۆ 964 كرد، ئەو دەڵێت، ناتوانن بە خۆبەخش دارەكان ئاو بدەن، هەفتەی جارێك سێ تەنكەر ئاویان دەوێت، بەڵام ئەو پارەیان لەبەردەستدا نییە، تا بتوانن بەتەنكەر ئاو بۆ دارەكان بكڕن.

سالار ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی خورماڵ بە 964ی وت، هاوكاریان دەكەین بۆ ئەوەی نەمامەكان وشك نەبن.

ناهێڵین وشك ببن

گوندی هێڵانپێ دەكەوێتە باشوری شاری خورماڵەوە، دراوسێی گوندی هانەی قوڵ و بانیشار و عامورەیە، پێنج بۆ حەوت كیلۆمەتر دوورە لە ناحیەی خورماڵەوە، ئەمبەر و ئەوبەری جادەكە بە داری توو سەوزكراوە، رێگەكە دەرواتە هێڵانپێ و هانەی قوڵ، زۆربەی دانیشتوانەكەی بە كشتوكاڵ و ئاژەڵداریەوە سەرقاڵن.