ئەنچیلۆتی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
“ئانچیلۆتی خۆی له باج دزیوه‌ته‌وه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كارلۆ ئانچیلۆتیی راهێنه‌ری ریال مه‌درید، وه‌زعی باش نییه و كێشه له دوای كێشه‌ی بۆ دێته پێش، ئێستاش ده‌وترێت خۆی له دانی باج دزیوه‌ته‌وه.
ئانچیلۆتی، دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی دژی یانه‌ی ڤالێنسیا تۆمه‌تبار كرا و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، ئێستا كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی رووبه‌ڕوو بووته‌وه، ئه‌ویش خۆدزینه‌وه‌یه له باج له ئیسپانیا، كه گوایه له وێستگه‌ی یه‌كه‌می راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی ریال مه‌درید له 2014، له بڕی 400 هه‌زار دۆلار باجی نه‌داوه و خۆی دزیوه‌ته‌وه، كه پاره‌ی مافی به‌كارهێنانی وێنه‌كه‌ی بووه له ریكلام.
ئانچیلۆتی تا هاوینی داهاتوو له ریال مه‌درید ده‌بێت و دواتر مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل وه‌رده‌گرێت.