بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغییە
عێراق پاسی کارەبایی دێنێتە وڵاتەوە
964+
پێشەوا محەمەد
وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ناو شارەکان پاسی کارەبایی هاوردە دەکەن.
وەزارەتەکە دوێنێ چوارشەممە 5.7.2023 بڵاویکردووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە رێککەوتنیان لەگەڵ بانکی جیهانی کردووە.
شەزا رازی، وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە دەیانەوێت پاسی کارەبایی نوێ هاوردە بکەن و رێککەوتنەکەشیان لەگەڵ بانکی جیهانی بەو شێوەیەیە.
وتوشیەتی، “پاسی کارەبایی جگە لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ناو شارەکان هاوکات دۆستی ژینگەشە”.