فەرمانبەرێکی کارەبای سلێمانی پارەی ھاوڵاتیانی بردووە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی پارەی ھاوڵاتیانی بردووە، کارەبای سلێمانی دەڵێت، ئێستا دۆسیەی فەرمانبەرەکە لە دادگایە.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە 964ی راگەیاند، فەرمانبەرێکی خەزنەداریان کە لەناو فەرمانگەکە کاردەکات، پارەی ھاوڵاتیانی بردووە، ھەربۆیە رێکاری یاسایی بەرامبەری گیراوەتەبەر و لەئێستادا فەرمانی دەستگیرکردنی ھەیە و دۆسیەکەی لە دادگایە.

دەشڵێت، مافی ھیچ ھاوڵاتییەک نافەوتێت و قەرزەکەیان بۆ دەسڕدرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی کارەبای سلێمانی، “ئەو بابەتە ھیچ پەیوەندی بەو ژمێریارانەوە نییە کە لە کۆڵانەکاندا و لە بەردەم ماڵەکاندا پارەی کارەبا کۆدەکەنەوە و ئەوان کارمەندی متمانەپێکراون.”