هەواڵ
شەش قوتابی لەسەر قۆپیەکردن دەستگیرکران
شۆڕش هەرکی – هەولێر
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، ئەمڕۆ شەممە 10.6.2023، لەکاتی بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12، لە خولی یەکەم، شەش قوتابی لەشاری هەولێر لەسەرقۆپیەکردن دەستگیرکراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كانى هه‌ولێر، به 964ـى وت، لە کۆمەڵگای لاوان یه‌ك قوتابی و لە خەبات یه‌ك قوتابی و لە شاوەیسیش چوار قوتابی، کاتێک دەستگیرکراون، کە بلوتوزیان بەکارهێناوە.
964 قسەی لەگەڵ وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە و بەرێوەبەڕی گشتی پەروەردەی هەولێرکرد، بەڵام هیچ زانیاریەکان لەمبارەوە نەخستەڕوو و نکۆڵیشیان نەکرد، لەهەبوونی بابەتی وەهادا.
رۆژی پێنجشەممە 18.5.2023 ئاسایشی هەولێر، لە راگەیه‌ندراوێکدا ئاماژەی بەدەستگیرکردنی چەند کەسێک کردبوو، کە بانگەشەی فرۆشتنی بلوتوز و پرسیارەکانی وزاریان دەکرد.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن