پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە

 964+

توانا نەقی

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

بەپێی پێشبینییەکە ئەمڕؤ سێشەممە، ئاسمان نیمەچە هەوردەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ، پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارەکانی رۆژانی پێشووبەبەرزی دەمێننەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 6.6.2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
خێرایی با / 5 – 15 کم/س.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا

مەوداى بینین / 8 – 10 کم

سبەی چوارشەممە 7.6.2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پاشان دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و ساماڵ.
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
خێرایی با / 5 – 15 کم/س.
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا
مەوداى بینین / 8 – 10 کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 43 پلەی سیلیزی