ئه‌مڕۆ جه‌وه‌كه‌ی گه‌رمتر ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بە گوێرەی پێشبینییه‌كانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ شەممە پله‌كانی گه‌رما 3-4 پلە بەرز دەبنه‌وه و له 40 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێت.
ده‌سته‌ی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شەممە ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆکیشدا ئەگەری نمەباران و هەورە بروسکە دەبێت، پێشبینیی ئه‌وه‌شیان كردووه ئه‌مڕۆ 3-4 پلە، پلەكانی گەرما بەرزده‌بنه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دل شه‌پۆڵێكی گه‌رما روو له هه‌رێمی كوردستان بكات، كه له ئه‌فریقاوه دێت.
لە بارەی پلەی گەرمای ئه‌مڕوه، کەشناسی رایگه‌یاند، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان 41 پلەی سیلیزی دەبێت و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران ده‌بێت، كه 25 پلەی سیلیزییه.
پله‌كانی گەرما ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بن.
– هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
– سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
– دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
– کەرکوک: 39 پلەی سیلیزی
– هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی
– حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
– زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
– سۆران: 34 پلەی سیلیزی
– گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی.