تابلۆى داخستنى شوێنه‌كه كه لیژنه‌كانى قایمقامییه‌ت هه‌ڵیانواسیوه... وێنه: راگه‌یاندنى قایمقامییه‌ت
(نایت تونایت)ـه‌كه‌ى سه‌هۆڵه‌كه داخرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ڵێت، كافتریایه‌كیان له سه‌هۆڵه‌كه داخستووه له‌به‌رئه‌وه‌ى منداڵێكی خوار 18 ساڵى لێبووه و كاریان پێكردوون.
ئه‌مشه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامییه‌تى سلێمانى، کافتریای (نایت تونایت)یان لە شەقامی سالم كه به (سەهۆڵەکە) ناسراوه، وداخستووه.
لیژنه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ئه‌م كافتریایه داخراوه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
پێشتر سەرجەم گازینۆ، كافتریاكان و کۆفی شۆپەکانی نێرگه‌له‌کێشان و شوێنی خواردنه‌وه كحولییه‌كان له سلێمانى ئاگادارکرابونەوە، کە رێگری لە هاتوچۆکردنی منداڵی تەمەن ژێر 18 ساڵ بکەن و نێرگەلە و خواردنەوەکانیان پێشکەش نەکەن، هاوكات به پێی یاساش رێگری لە کارکردنی منداڵى تەمەن ژێر 18 ساڵ كراوه.