دیمەنێک لە قەزای سۆران - بۆ 964 نێردراوە
هاوڵاتیەکی سۆران بەهۆی تای خوێن بەربوون گیانی لەدەستدا
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
بەهۆی بڵاوبونەوی نەخۆشی تای خۆێن بەربوون هاوڵاتیەکی دانیشتوی سۆران گیانی لەدەستدا.
د. ئازاد ساڵح، بەڕێوەبەری بەشی کارگێری نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری سۆران بە 964ی وت، حاڵەتێکی تای خوێن بەربوون گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان، دوای چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کرا، دوای مانەوەی چەند رۆژێک لە شاری هەولێر گیانی لەدەستداوە، وتیشی بەپێی پشکنیەکانی دەرکەوەتووە نەخۆشی تای خوێن بەربوونی هەبووە.
لای خۆیەوە دکتۆر سەیدەوان عومەر بەڕێوەبەری بنکەی ڤێتنەری سۆران بە 964ی راگەیاند، ” سەردانی ماڵی کۆچکردوومان کردووە دەرکەوت هیچ ئاژەڵیان نەبوو، کە بەهۆیە نەخۆشییەکەی گرتبێیت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە هاوڵاتیکە ئافرەتە و دانیشتوی سۆرانە .
بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی ئەوانەی دووچاری نەخۆشی تای خوێنبەربوون هاتوون گەیشتووەتە 119 کەس، بەگوێرەی سەرچاوەکە یەکێک لەوانەی دووچاری نەخۆشیەکە بووە لە شاری هەولێرە، ژمارەی ئەوانەشی بەهۆی نەخۆشیەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 18 کەس، بەجۆرێک زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لە زیقار بووە بە شەش حاڵەت.