ڤیدیۆ: لۆگۆی مۆندیالی 2026 ئاشكرا كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ ئاهه‌نگێكدا به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فیفا و رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی، لۆگۆ و دروشمی مۆندیالی داهاتووی 2026 ئاشكرا كرا و له‌ ئاهه‌نگێكدا نمایش كرا.

ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ لۆس ئانجلس به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ كاتی كوردستان “شه‌وی رابردوو به‌ كاتی ئه‌مریكا” به‌ڕێوه‌چوو.
مۆندیالی 2026 به‌ هاوبه‌شی له‌ ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و مه‌كسیك ده‌كرێت.
دروشمه‌كه‌ شتێكی ساده‌یه‌ و پێكهاتووه‌ له‌ وێنه‌ی جامی مۆندیال و ساڵی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیال، هه‌روه‌ها هاشتاگی 26weare راگه‌یاندرا، كه‌ بۆ زیاتر ناساندنی لۆگۆی مۆندیاله‌كه‌ و ماركێتینگه‌.

مۆندیالی داهاتوو بۆ یه‌كه‌مجار به‌ به‌شداریی 48 هه‌ڵبژارده‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.