عەبدوڵا کەریم لەگەڵ غازی جنووب لە خولی ئاسیا بەشدارە
+964
یادگار محەمەد – سلێمانی
تیپی بالەی یانەی غازی جنووبی شاری بەسرە، وەک نوێنەری یانەکانی عێراق بەشداری خولی یانەکانی ئاسیا دەکات و یاریزانێکی کوردیش لە تیپەکەدایە.
شاندی تیپی بالەی یانەی غازی جنووب وەک پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی عێراق، گەیشتە وڵاتی بەحرەین، بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولی یانەکانی ئاسیا.
لە ریزی تیپەکەدا تەنیا یەک یاریزانی کورد بەدی دەکرێت، ئەویش عەبدوڵا کەریمی ئەستێرەی چەمچەماڵە.
لە لێدوانێکی تایبەت بۆ تۆڕی 964 عەبدوڵا لە شاری مەنامەوە رایگەیاند، خۆشحاڵم وەک تاکە کوردێک لەگەڵ یانەی غازی جنوب بەشداری خولی یانەکانی ئاسیا دەکەم.
وتیشی، هەرچەندە ململانێیەکان سەختن لە نێوان یاریزاناندا بۆ پێکهاتەی سەرەکی، بەڵام هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم تا شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکیدا بەدەست بهێنم.
تیپی بالەی غازی جنوب پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی یانەکانی عێراقە، لە کۆمەڵەی دووەمدا رکابەری هەریەک لە یانەکانی شادابی یەزدای ئێرانی، تیچین بانکی چینی تایپێ و کام ئایەری ئەفغانستان دەکات، ئەمڕۆ یەکشەممەش لە یەکەم یاریی خۆیدا کاتژمێر 02:00 رووبەڕووی شادابی یەزدا دەبێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا