دوای 14 رۆژ ناڕەزایەتی
رێگای دۆڵی بالیسان و سماقوڵی قیرتاو دەکرێتەوە
964+
فەرمان سادق
نۆژەنکردنەوەی دۆڵی سماقوڵی دەستی پێکرد و تاوەکو دەربەندی گۆمەسپان دەچێت.
ئەمڕۆ شەممە 13.5.2023، تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبانی هەولێر، دەستیانکرد بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە و قیرکردنی رێگای سماقوڵی.
نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە و قیرکردنی رێگایەکە لە دەربەندی گۆمەسپان دەستپێ دەکات تاوەکو بەنداوی سماقوڵی، لەوێشەوە تاوەکو دۆڵی هیران و هیزۆپ.
نۆژەنکردنەوەی رێگایەکە دوای ناڕەزایەتی خەڵکی ئەو دەڤەرە دێت کە ماوەی 14 رۆژە بەردەوامە.
یەکێک لە داواکاری خەڵکی ناڕازی ئەو دەڤەرە لەسەر خراپی رێگا سەرەکییەکەیان بوو کە بەهۆی خراپی رێگاکە دەیان رووداوی هاتوچۆی لە ماوەی رابردوودا روویداوە و بە رێگای مەرگیش ناوی دەرکردووە.