ئەمساڵ 11 كرێكار گیانیان لەدەستداوە
كرێكارێك لە كاتی كاركردندا كەوتەخوارەوە و گیانی لەدەست دا
+964″
كوردستان ئەحمەد
كرێكارێك لە كاتی كاركردندا لە باڵەخانەیەك لە سلێمانی كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
كرێكارەكە خەڵكی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستانە و خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.
لەكاتی كاركردندا گیانی لەدەستداوە
كرێكارەكە ماوەی هەشت مانگە رووی لە شاری سلێمانی كردووە، تەمەنی ٣٩ ساڵە بۆ كاركردن ولەگەڵ كۆمپانیایەك كار دەكات.
چالاك رەئوف، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان بە تۆڕی 964ی راگەیاند، “كرێكارەكان بە بێ مەج و بەبێ پێداویستی سەلامەتی كاردەكەن و دەبێت خاوەنكارەكان مافی كرێكار نەخۆن”.
ئەمساڵ 11 كرێكار لە كوردستان گیانیان لەدەستداوە لەكاتی كاركردندا
بەپێی ئامارەكان لە ماوەی شەش مانگی ساڵی 2023دا لە هەرێمی كوردستان 11 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.