10 ساڵە دوو یەكەی نیشتەجێبوون لە ئامێدی کارکردن تێیاندا وەستاوە
964+
هەژین فەتاح – دهۆک
10 ساڵە دوو یەکەی نیشتەجێبوون لە ئامێدی وەستاوە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی دهۆکیش دەڵێت، بەهۆی قەیرانی دارایی وەستاوە و کەی پارە هەبێت بەردەوامی پیدەدەین.
پڕۆژەکە لە دوو یەكەی نیشتەجیبوون پێكدێت و هەریەكەیان لە 96 شوقە پێکدێت و گوژمەی هەر یەكێك پێنج ملیار و 333 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.
ئەندازیار رێدیر سلێمان، بەڕێوبەری گشتی رێگا و پرد و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە دهۆك بە 964ـی وت، دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوونە، یەکێکیان ساڵی 2012 و ئەوەی دیکەش 2013 بەردی بناغەیان دانراوە.
دەشڵێت: لەکاتی خۆیدا لەبەر قەیرانی دارایی نەتوانراوە پارە بۆ بەڵێندەر تەرخان بکرێت، هەر کاتێکیش پارە بەردەست بێت ئەوا بەردەوامی بە تەواوکردنی دەدەین.
+1
پێداچوونەوە: فەرمان سادق