مامۆستاکە وەڵام دەداتەوە

چۆن کوردێک بوو بە باشترین مامۆستای زانكۆکەی خۆی لە ئەمریكا؟

 964+
كوردستان ئەحمەد – هەولێر

داستان بانەیی لە زانكۆی باشووری ویلایەتی نوهامشێر لە ئەمریكا خەڵاتی باشترین مامۆستای زانكۆکەی خۆی بۆ ساڵی 2023 بەدەستهێنا.

داستان بانەیی لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ 964 دەڵێت، “ئەمە گرنگییەكی گەورەی هەیە لە مێژووی گەلی كوردا و دەمەوێت هاوكاریی زانكۆكانی كوردستان بكەم بۆ ئەوەی زیاتر بەرەوپێشەوە بچن”.

وتیشی، “دۆخی زانكۆكانی كوردستان لە ئاستێكی زۆر باشدا نین، من دەمەوێت هاوكاری تەواوەتیان بكەم بتوانن پڕۆفێشناڵتر ببن”.

زانكۆی نوهامشێریەكێكە لە زانكۆ بەناوبانگەكانی ئەمریکا و لە بواری زانستی و كۆمپیوتەر و تەكنیكدا لە ریزبەندی باشترینەکان هەژماردەکرێت.