لە دادگاکانی عێراق

لە مانگێکدا 6518 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە

964+

فەرمان سادق

لە مانگێکدا زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمار کراوە و لە بەرامبەریشدا زیاتر لە 27 هەزار هاوسەرگیری لە دادگاکان تۆمار کراون.

دادگاکانی عێراق ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی ئادار بڵاو کردەوە و بەگوێرەی ئامارەکەش بێت ئەوا لە 16 دادگای تێهەڵچوونەوە لە عێراق، 27 هەزار و 613 حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمار کراون کە دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی رەسافە بووە کە 3045 حاڵەتی هاوسەرگیری بووە.

دوای رەسافە، دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ دێت بە 2603 حاڵەت و پاشانیش موسڵ دێت، هاوکات کەمترین لە پارێزگای موسەننا تۆمار کراوە کە تەنیا 635 حاڵەت بووە.

لە بەرامبەردا شەش هەزار و 518 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە زۆرترینی لە دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ بووە کە 767 حاڵەت بووە و دوای ئەویش رەسافە دێت بە 737 و بەسڕە بە 727 حاڵەت لە پلەی سێیەم دێت، کەمترین جیابوونەوەش هەر لە پارێزگای موسەننا تۆمار کراوە کە تەنیا دوو حاڵەت بووە.