باسكه‌ی زاخۆ دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر نه‌فتدا تۆمار كرد
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
له خولی باسكه‌ی نایابی عێراق و لە چوارگوشەی زێڕیندا، یانه‌ی زاخۆ دووەم بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به‌سه‌ر یانه‌ی نه‌فتدا تۆمار كرد و ئێستا یه‌كسانن.
یارییه‌كه ئه‌مڕۆ ئێواره له هۆڵی یانه‌ی زاخۆ كرا و تێیدا كوڕانی زاخۆ یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 83-76 خاڵ له یانه‌ی نه‌فت برده‌وه.
یاریزانانی زاخۆ له سێ چاره‌گی یه‌كه‌مدا باڵاده‌ست بوون و له ئه‌نجامه‌كه پێشكه‌وتن، به‌ڵام له چاره‌گی كۆتاییدا یانه‌ی نه‌فت جیاوازییه‌كه‌یان كه‌مكرده‌وه.
له كۆی چوار یاری، كه تا ئێستا به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامیان داوه، هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی زاخۆ و نه‌فت دوو بردنه‌وه‌یان هه‌یه.
بڕیاره یاریی پێنجه‌م رۆژی یه‌كی ئایار له به‌غدا ده‌كرێت.
دلژار عه‌دنان به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی زاخۆ به تۆڕی 964ی وت، ئامانجی یانه‌كه‌مان گه‌یشتنه به یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه.
به پێی سیستمی خوله‌كه، هه‌ریانه‌یه‌ك له كۆی 7 یاری 4 بردنه‌وه تۆمار بكات، ده‌چێته یاریی كۆتایی، كه وه‌ك سیستمی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكایه.
جێی ئاماژه‌یه یانه‌ی شوڕته گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی و چاوه‌ڕێی براوه‌ی كۆی دیداره‌كانی نێوان زاخۆ و نه‌فت ده‌كات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا