یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه له خولی عێراق ده‌كشێته‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌هۆی ئه‌و سزایانه‌ی له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقه‌وه به‌سه‌ریدا سه‌پێنرا، یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه بڕیاری دا سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كانی رابگرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ئه‌مڕۆ به توندی سزای یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی دا، ئه‌مه‌ش دوای رووداوه‌كانی یاریی جه‌وییه و كاره‌با له یاریگه‌ی شه‌عب.
فیدراسیۆنه‌كه بڕیاری راگرتنی دوو ساڵی ئیبراهیم بایشی یاریزانی تیپه‌كه و هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی دا، هه‌روه‌ها حه‌مادی ئه‌حمه‌د و ماجید ساعدیی كارگێڕیی یانه‌كه‌ش دوو ساڵ راگیران، جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ش سێ یاری بۆیان نییه له یاریی تیپه‌كه‌یان ئاماده‌بن، هه‌روه‌ها یانه‌كه به 10 ملیۆن دینار غه‌رامه‌كرا و ده‌بێت له ماوه‌ی سێ رۆژیشدا پاره‌كه بده‌ن.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌وه‌دا یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام دا و بڕیاری دا سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی بوه‌ستێنێت، به‌م پێیه‌ش بێت یارییه‌كانی له خولی نایابی عێراقیش ئه‌نجام نادات.
یانه‌كه رایگه‌یاندووه، به‌م بڕیارانه‌ی فیدراسیۆنی عێراق رازیی نین و تانه له بڕیاره‌كان ده‌ده‌ن و تا بڕیارێكی دیكه ده‌رنه‌چێت هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن.
یانه‌ی جه‌وییه رۆژی 16ی ئه‌م مانگه له خولی یانه‌كانی عه‌ره‌بی له سعوودیه به‌رامبه‌ر یانه‌ی شه‌بابی ئه‌و وڵاته یاریی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه ئه‌م یارییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن یان نا.