سایلۆكەی رۆڤیا كارمەندی دەوێت

+964
زەید کۆچەر- دهۆک
وەرگرتنی ستافی سایلۆی رۆڤیا بەشێوەی ئەلکترۆنی دەبێت و وابڕیارە 57 کەس بۆ ئەم سایلۆیە دابمەزرێن و بۆ ئەوەی سایلۆیەکە بکەوێتە کار
سایلۆی رۆڤیا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 تەواو بووە، بەڵام تا ئێستا لەبەر بێ ستافی کاری نەکردووە و ناتوانن هیچ گەنمێک وەربگرن.
سایلۆکە بۆ جوتیارانی هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش دانراوە.

عامر زەنگەنە بەرێوەبەری سایلۆی رۆڤیا بە 964ی وت، سایلۆی رۆڤیا ئامادەیە و پێویستی بە ستافێکی شارەزا هەیە بۆ ئەوەی بکەوێتە کار.
تۆڕی 964 دەزانێت پێشتر کۆمەڵێک ناو نوسرا بۆ ئەوەی وەک ستاف كار بكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی گلەیی لە ناوەكان هەبوو دەستبەكارنەبوون.
سایلۆی ناحیەی رۆڤیا، لەساڵی 2018 دروستكراوە و نزیکەی 84 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجكراوە،  توانای وەرگرتنی نزیکەی 43 هەزار تۆن گەنمی سنوورەکەی هەیە

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد