10 گەڕەکی کۆیە بێ ئاو دەبن

964+

شلێر سەعید – کۆیە

دە گەڕەکی شاری کۆیە بێئاو دەبن، هۆکارەکەی لێکترازانی ئەو بۆریەیە کە ئاویان لێوەڕاکێشاوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیەش دەڵێت؛ سبەی ئێوارە کێشەکە چارەسەر دەکرێت.

بۆریەکە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 2.4.2023 بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی فراوانکردنی شەقامەکانی کۆیە لە فولکەی سەوز ترازاوە و گەڕەکەکانی فلکەی سەوز تا ناودارانی بێئاو کردووە.

تۆڕی 964 دەزانێت، بەهۆی فراوانکردنی شەقامەکانی کۆیەوە بەشێک لە بۆریە ئاوەکان پێویستیان بە گواستنەوە هەیە.

هۆگر کەیفی، بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: ئەگەر هیچ کێشەیەکی هونەریمان نەیەتەڕێ ئەوا ئێوارەی دووشەممە 3.4.2023 بۆریەکە چاک دەکرێت و ئاو بۆ ئەو گەڕەکانە دەگەڕێندرێتەوە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد