ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی كوردستان ده‌ستپێده‌كات 

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ هه‌ولێر پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی تێنس له‌ سه‌ر ئاستی كوڕان ده‌ستپێده‌كات و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.

پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له ‌ژێر چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی هه‌رێمی كوردستان  و به‌ ‌سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی ناوه‌ندیی تێنسی كوردستان و به‌ هاوكاری لقی هه‌ولێری فیدراسیۆنی تێنس به‌ڕیوه‌ده‌چێت.

ركابه‌رییه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، كاتژمێر 8ی شه‌و له‌ ئاستی كوڕان له‌ ته‌مه‌نه‌كانی 16 تا 35 ساڵی ئه‌نام ده‌درێن، ئه‌مه‌ش به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌.

یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌كانی فیدراسیۆنی تێنسی هه‌ولێر له‌ ئه‌كوا پارك به‌ڕێوه‌ده‌چن و تا رۆژی 4.4.2023 به‌رده‌وام ده‌بن.