کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە

بارانەکە خەریکە دەگات و جەوەکەش لەبری ساردتر ببێ گەرمی دەکاتەوە

شۆڕش قادری

بارانەکە خەریکە دەگات، بەڵام جەوەکە لەبری سارد بکات، گەرم دەبێتەوە و سبەی شەویش تەڕوتووشی دەستپێدەکات.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 28.11.2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو  لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشکە بارانێکی کەم لە هەندێ کاتدا بە تایبەتی لە رۆژئاوا و باکووری هەرێم.

ئەمڕۆ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە لە زۆربەی ناوچەکان بەرزدەبێتەوە.

بۆ سبەی یەکشەممە بارانەکە بەتەواوەتی دەگات و لە شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات و سەرەتا کاریگەرییەکەی لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەبێت و دواتر شۆڕ دەبێتەوە بۆ هەموو ناوچەکانی کوردستان.

پێشتر کەشناسی ئاشکرای کردبوو کە ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە کوردستان دەکات، تا پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و رۆژی سێشەممە چڕ و بەخوڕ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی

سۆران: 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی