بارودۆخەکە ئاساییە هیچ جموجۆڵێکی نا ئاسایی نییە

مەرزی شوشمێ دانەخراوە

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

دوای بڕیارەکانی عەلی زەیدی بۆ چاودێریکردنی مەرزەکان و پاڵاوگە نەوتییەکان، دەنگۆی داخستن و هاتنی هێز بڵاوبووەوە، بەڵام هەتا ئێستاش لە مەرزی شۆشمێ لە تەوێڵە هاتوچۆ و جموجۆڵ ئاساییە.

لە مەرزەکەدا هیچ دەنگوباسێکی داخستن یان هاتنی هێز نییە و هاتوچۆی گەشتیاری بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەو پێیەی رۆژانی هەینی هاتوچۆی بازرگانی لە مەرزەکەدا نییە، بۆیە ئەمڕۆش هیچ هاتوچۆیەکی بازرگانی نییە.

ئەو شۆفێرانەی لە نێو مەرزەکەدا هاتوچۆ بە گەشتیار دەکەن، قسەیان بۆ 964 کرد و جەختیان لەوە کردەوە، کە هەتا ئێستا دەروازەکە کراوەیە و هیچ جموجۆڵێکی نائاسایی بوونی نییە، دەشڵێن، “ئەوەی هەیە تەنیا دەنگۆیە”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر