لە بەردەم دادوەر

قەحتان وەنداوی وەک پارێزگاری کەرکوک سوێندی یاسایی خوارد

شۆڕش قادری

قەحتان وەهبی وەنداوی وەک پارێزگاری کەرکوک سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو.

لاپەڕەی فەرمی پارێزگای کەرکوک لە فەیسبووک چەند وێنەیەکی ساتی سوێندخواردنەکەی داناوە و نووسیویەتی، “قەحتان وەهبی وەنداوی پارێزگاری کەرکوک بەپێی ماددەی 29ـی یاسای پارێزگا ناڕێکخراوەکان لە هەرێمێکدا ژمارە 21ـی ساڵی 2008ـی هەموارکراو لەبەردەم دادوەر قاسم محەمەد سلێمان عەزاوی، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک سوێندی یاسایی خوارد بۆ دەستبەکاربوون لە ئەرکەکانی وەک پارێزگاری کەرکوک”.

کاتی سوێندخواردنەکە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 22.11.2026 بووە.