سبەی بەیانی لە دهۆک و زاخۆ تەم دروستدەبێت

ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک نمەباران دەبارێت

964+
وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و بەپێی راپۆرتەکە، ئەمڕۆ لە دهۆک، زاخۆ، سۆران و راپەڕین ئەگەری بارانبارین هەیە و سبەی بەیانیش لە بەشێکی دهۆک و زاخۆ تەم دروستدەبێت.
بەپێى پێشبینییەکان، کەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشێوەیەکە کە لە هەولێر و سۆران ئاسمان نیمچە هەورە و لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ هەور زیاد دەکات، لەگەڵ ئەگەرێکی کەمی نمەبارانی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکان و نمەبارانێکی کەم لە ناوچە جیاجیاکانی ئیدارەی سۆران، بۆ ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پەڵە هەور.
لە دهۆک و زاخۆش ئاسمان هەوری تەواوە و لە زۆربەی ناوچەکان لە کاتی جیاجیادا باران دەبارێت، لە ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پەڵە هەور.
هەرچى تایبەتە بە سلێمانى، گەرمیان و راپەڕین. کەشناسى پێشبینى کردووە بۆ ئەمڕۆ ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، دوای نیوەڕۆش تەنیا لە هەندێک ناوچەی ئیدارەی راپەڕین پرۆشکە باران و بارانی کورتخایەن دەبێت، لە ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێتەوە بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 19 پلە
پیرمام: 16 پلە
سلێمانی: 20 پلە
هەڵەبجە: 21 پلە
چەمچەماڵ: 21 پلە
دهۆک: 16 پلە
زاخۆ: 17 پلە
ئاکرێ: 18 پلە
گەرمیان: 24 پلە
حاجی ئۆمەران: 10 پلە
لەبارەى کەشوهەواى سبەى پێنجشەممە، کەشناسى پێشبینى کردووە بە گشتی ئاسمان ساماڵ، پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارانبارین لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاویی سنووریی بەرز هەیە، هاوکات لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەم دروستدەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: 20 پلە
پیرمام: 17 پلە
سلێمانی: 20 پلە
هەڵەبجە: 21 پلە
چەمچەماڵ: 21 پلە
دهۆک: 19 پلە
زاخۆ: 20 پلە
ئاکرێ: 19 پلە
گەرمیان: 26 پلە
حاجی ئۆمەران: 12 پلە