چی روویدا ؟

ئێران هێرشی کردووە و کێشەی جورف سەخریش هەرماوە

ژووری هەواڵ

هەر زۆر بە پوختی لە دوێنێ شەوەوە چی روویداوە و ئەگەر ئاگاتان لێ نەبووە لێرەوە بە چاوپیاخشانێک هەمووی بزانە،

– پۆتینی سەرۆکی روسیا گەیشتە چین و لەگەڵ سەرۆکی چین و ئەمریکا لوتکەی سێ قۆڵی دەبەستن.

– سوپای پاسداران: هێرشمان کردووتەوە سەر بەرژەوەندی و سەکۆی موشەکانی ئەمریکا لە کوەیت.

– هێرشەکەی ئێران سیستمی پاتریۆت و سەکۆی هەڵدای موشەک و درۆنە ئەمریکیەکانی لە بنکەی سەربازی عەلی سالم کردووتە ئامانج.

– لە نیوەشەودا سوپای کوەیت راگەیەندراوی بڵاوکردەوە و وتی سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان سەرقاڵی بەرپەرچدانەوە و تێکشکاندنی هێرشی درۆنین کەکراوەتە سەریان.

– هێزی بەرگری بەحرەین دەڵێت لە رێگەی سیستمی بەرگری ئاسمانییەە توانیویانە چەند هێرشێکی ئێران پوچەڵ بکەنەوە.

– هێشتا ئاڵۆزییەکان لە جورف سەخر بەردەوامی هەیە و زەیدی لەسەر قسەی خۆی سوورە و گروپەکانیش دەڵێن چۆڵی ناکەین.

– عەلی زەیدی و قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران یەکیان بینی و هێرشەکەی سەر جورف سەخر راگیراوە.

– باڵیۆزی عێراق لە لوبنان رایگەیاند تاوەکو کاتێکی نادیار سەردانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لوبنان هەڵوەشایەوە.

– سێنتکۆم دەڵێت، ئێستا هەردوو کەشتی جەنگی فڕۆکە هەڵگری تیۆدۆر رۆزڤێڵت و جۆرج واشنتن لە دەریای عەرەبین.

– وەزیری دەریایی ئەریکا بە وەکالەت: رێگریمان لە هەشت هەوڵی خۆ کوژی سەربازەکان گرتووە لەناو کەشتی جەنگی ئەبراهام لیکۆڵن

– وەزارەتی بەرگری روسیا: فڕۆکەیەکی سەربازی روسی لە هەرێمی کیمێرۆڤۆی وڵاتەکە کەوتەخوارەوە و 19 کەس گیانیان لەدەستدا.

– وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا لە هەولێرەوە هەوڵی بەهێزکردنی هاریکاری دەدات لە نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان.

– هەر بۆ زانیاری لە یاریەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەی عێراق و ئێران لە بەسرە رووبەڕووی یەک بوونەوە و یەکسان بوون.

ئێوارەی دوێنێ لە گەرمیان بەرازێک هێرشی کردە سەر پیاوێکی تەمەن 53 ساڵ و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

– دوێنێ شەو لە شارەزوور تەنیا لە ماوەی نۆ کاتژمێردا 430 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە ئەویش بەهۆی مانگرتنی دەرمانخانەکان بووە.