نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق
وتاریشی دەبێت
سەرۆکی کۆماری عێراق گەیشتە تورکیا
ئهرسهلان عهبدوڵا
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک کۆماری عێراق نزار ئامێدی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31) گەیشتە شاری ئەنتالیای تورکیا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، “نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP31) گەیشتە ئەنتاڵیا”.
ئاماژە بەوەش کراوە، “چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک ئامێدی لە کۆنفرانسەکەدا وتاری عێراق پێشکەش بکات و لەگەڵ چەند سەرۆکێکی شاندی بەشداربوو کۆببێتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکاریی نێودەوڵەتی لە بواری پاراستنی ژینگە و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی کەشوهەوا، بە تایبەتی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر عێراق و ناوچەکەدا”.