وێنەکان ببینە

ئێران شارێکی لە مووشه‌ک نوێ ئاشكرا كرد

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە 10.11.2026 شارێکی نوێی مووشەکی ئاشکرا کرد، بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپاکە، مەجید موسەوی و فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانی لیوا عەبدولئیلاهی.

ئاژانسی فارس نیوز وێنه‌كان و هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و قسه‌ی لیوا عه‌بدولئیلاهی گواستووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌م چەک و جبه‌خانه‌ی وڵاته‌كه‌ی وه‌ک سوپرایزێک باس كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ بۆ هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، هێزه‌كانی ئێرانیان له‌ زۆربه‌ی به‌شه‌كان له‌ناوبردووه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ كۆگای مووشه‌ک و درۆن و هێزه‌ ده‌ریاییه‌كان.