لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
كهركوک
خۆی كردبوو به دادوهری لێكۆڵینهوه و دهستگیر كرا
ئهرسهلان عهبدوڵا
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە خۆی وەک دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە کەرکوک نیشان دابوو، فێڵی له فهرمانبهران كردبوو.
دهزگاكه ئەمڕۆ سێشەممە 10.11.2026 له راگهیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، “بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکوک، کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە خۆی وەک دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ نیشانداوە، ئەو ناسنامەی ساختەی خۆی قۆستووهتەوە بۆ ئەوەی چەند فەرمانبەرێک فریو بدات و پێیانوابوو دەتوانێت مامەڵەکانیان لە دامودەزگا حکومییەکان خێراتر رایی بکات”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، “دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، بۆسەیەک دانرا، لە ئەنجامدا كهسهكه دەستگیرکرا و رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کرا، بۆ تەواوکردنی رێکارە لێکۆڵینەوەکان لە دژی بەپێی یاسا بێته جێبهجێكردن”.