رۆژانی هەینی پێش خەڵکی ناڕازی دەکەوت
رێکخەری خۆپیشاندانەکانی کەرکوک بە کەفالەت ئازاد کرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
محەمەد نیزام رێکخەری خۆپیشاندانەکانی کەرکوک بە کەفالەت ئازاد کرا.
مەحەمەد نیزام ئەو گەنجە بەهەست و نیشتمانپەروەرە بوو کە چەند هەینییەک لە کەرکوک خۆپیشاندانی ساز دەکرد و پێش خەڵکی دەکەوت بۆ ناڕەزایەتی دەربرێن دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و گەندەڵی و قەیرانی دارایی، رۆژی 5ـی ئەم مانگە لەلایەن ئاسایشی نیشتمانییەوە دەستگیر کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 10.11.2026 ئەسمەهان کەریم دایکی محەمەد نیزام بە 964ـی وت، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دادوەر بە کەفالەت محەمەدی ئازاد کرد، تاوەکو ئێستاش لە دادگاین بۆ رێکخستنی مامەڵەی کەفالەتەکەی”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری