"لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل پەیوەندییان هەبووە"

ئێران حوکمی لەسێدارەدانی 3 کەسی لە کەرەج جێبەجێ کرد

ئەحمە مستەفا

دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری کەرەج، دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەنامەکان و دانپێدانانی تۆمەتباران، 3 کەسی بە ناوەکانی “حەسەن دیوبەند”، “حەمید کازمی” و “ڕەزا زەنگەنە” لە سێدارەدا.

ئەوەش وەک دادگاکە باسی کردووە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەنجامدانی چالاکییەکانی دژ بە ئاسایش و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران.

بەپێی راگەیەندراوی دەسەڵاتی دادی ئێران کە ئاژانسی هەواڵی ئێرنا بڵاوی کردووەتەوە، تۆمەتبارەکان بە بەشداریی چەکدارانە لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژانی 18 و 19ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، دروستکردن و بەکارهێنانی بۆمبی تاوانەکانیان پشتڕاست کراوەتەوە.

هەروەها، بەکارهێنانی چەک و تێکدانی دامەزراوە گشتییەکان تۆمەتبار کرابوون، ئەوە جگە لەوەی لەگەڵ ئەواندا چەند تۆمەتبارێکی دیکە بە سزای زیندانی پێنج تا 10 ساڵ حکوم دراون.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دوای پشتڕاستکردنەوەی حوکمی سێدارەدان لەلایەن دیوانی باڵای دادوەرییەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 8.11.2026، حوکمی لە سێدارەکە جێبەجێ کراوە و پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵەکانیشیان بەردەوامە.